Hawkar Yaseen
15 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2021
هەولێر AA
چەند مووشەکێک لە شوێنێکی نادیارەوە ئاراستەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کراو و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو هاووڵاتی برینداربوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مووشەکەکان پێنج دانەبوون و چەند دانەیەکیان لە نزیک فرۆکەخانەی هەولێر لەنزیک بنکەی هاوپەیمانان کەوتوونەتە خوارەوە و موشەکێکیش لە نزیک کۆنسوڵخانەی چین کەوتووەتە خوارەوە و دوو هاووڵاتی برینداربوون کە بە ئۆتۆمبیل بەسەر شەقامەکەدا تێپەڕیون و مووشەکێکی دیکەش لە گەڕەکی بەختیاری کەتووەتە خوارەوە.
لە ئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنیی لەنێو شاری هەولێر و لەنزیک شوێنی کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکان بڵاوەیان پێکراوە و بڕیاریش وایە کەمێکی دیکە ئاسایشی گشتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێک لەسەر رووداوەکە بڵاوبکەنەوە.
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شوێنی ئاراستەکردنی موشەکەکان و سەرچاوەکەی دیار نییە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی گشتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئاراستەکردنی موشەکەکان.