Sarmand Hameed
25 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2022
هەولێر-AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی تاوتوێی دوایین پێشها ئەمنیی و سیاسییهكانی عێراقیان کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، محەمەد حەلبوسی سەردانی مستەفا کازمی کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی دیدارەکە تاوتوێی بارودخی گشتی کراوه لەسەر ئاستی نیشتمانیی و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ئەمنیی و سیاسیی.
هەر لە دیدارەکەدا جەختکراوهتهوه لەسەر گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی یاسادانان لە دۆسیە جۆراوجۆرەکان؛ وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ خواستەکانی رۆڵەکانی گەلی عێراق بە گشتیی.