Zana Natık Kerem
15 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2023
ھەولێر – AA
حەشدی شەعبی کوژرانی تیرۆریستێکی داعشی لە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق راگەیاند.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزەکانی سەربە لیوای ٣٠ی حەشدی شەعبی بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی سوپای عێراق، ھەوڵێکی دزەکردنی ژمارەیەک تیرۆریستی داعشیان بۆ سنووری ناحیەی نەمرود سەربە قەزای حەمدانییە باشووری پارێزگای نەینەوا پووچەڵ کردووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵەی تیرۆریستانی داعش بۆ ناحیەکە، تیرۆریستێک کوژراوە.