Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2024
ھەولێر ــ AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق، کوژرانی شەش تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای کەرکووک، ڕاگەیاند.
دەزگاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان لە میانی سێ ھێرشدا، تیرۆریستانی داعش-یان لە سنووری پارێزگای کەرکووک بۆردومان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، شەش تیرۆریستی داعش کوژراون.
باسی لەوەش کردووە کە لەنێو کوژراوەکاندا بەناو فەرماندەی (کەرتی ئەلبو حەمدان لە ویلایەتی کەرکووک) سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، عومەر سەڵاح نیعمە ناسراو بە (ئەبو خەتاب) و دوو گەورە تیرۆریستی دیکە بە ناوەکانی عوسمان ئەبو عەبد و عیزەددین ھیشام، ھەیە.