Zana Natık Kerem
11 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە رێژەی بەرایی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتیدا کە دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەچوو لەسەدا ٤١ بووە.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، رێژەی بەرایی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتیدا کە دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەچوو، گەیشتووەتە ٤١ لەسەدا.
باس لەوەشکراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەشدارییان لە دەنگداندا کردووە، گەیشتووەتە نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس و ھاتووە "لە دەنگدانی تایبەتدا، ١٦ سکاڵا و لە دەنگدانی گشتییدا، ٥٨ سکاڵا تۆمارکراوە".
بەپێی راگەیەندراوەکە رێژەی دەنگدان لە دەنگدانی گشتیی لە بەسرە ٤٠ لەسەدا، میسان ٤٣ لەسەدا، قادسییە ٤٢ لەسەدا، زیقار ٤٢ لەسەدا، نەجەف، ٤١ لەسەدا، موسەننا ٤٤ لەسەدا، بەغدا ــ رەسافە ٣١ لەسەدا، بەغدا ــ کەرخ ٣٤ لەسەدا، کەربەلا ٤٤ لەسەدا، بابل ٤٦ لەسەدا، دیالە، ٤٦ لەسەدا، ئەنبار ٤٣ لەسەدا، واست ٤٤ لەسەدا، دھۆک ٥٤ لەسەدا، ھەولێر ٤٦ لەسەدا، سلێمانی ٣٧ لەسەدا، سەڵاحەددین ٣٧ لەسەدا، کەرکووک ٤٢ لەسەدا و نەینەوا ٤٢ لەسەدا بووە".
دوێنێ یەکشەممە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بەڕێوەچوو کە تیایدا ٢٤ ملیۆن و ٩٠٧ ھەزار و ٦٧٩ کەس مافی دەنگدانیان ھەبوو.
چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رابگەیەنێت.