Rewa Mahmood Hasan
23 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2020
سلێمانی-AA
رێکخراوی گەنجانی بوێر بە هەماهەنگی رێکخراوی NEDی ئەمریکی لە شاری سلێمانی کۆنفرانسێکیان رێکخست کە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو.
لە هۆتێل تایتانیک سێیەمین کۆنفرانسی رێکخراوی گەنجانی بوێر بە پاڵپشتی رێکخراوی NED ی ئەمریکی بەڕێوەچوو.
لە دووپانێلی جیاداو لەرێگەی خستنەڕووی چوار توێژینەوە و لەژێر ناوی (بەرەو بینیادنانی سیستەمێکی حوکمڕانی هاوچەرخ لە هەرێمی کوردستان و گەرەنتی مافی پێکهاتەکان تێیدا) چۆنیەتی رێکخستنەوەی سیستەمی حوکمڕانی هەرێم و پرسی دەستوور و پاراستنی مافی پێکهاتەکان تاووتوێ کرا.
لە پانێڵەکەدا کە چەند مامۆستایەکی زانکۆ ئامادەی بوون بە بەشداری میوانەکان، گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی رێکخستنەوەی سیستەمی هەرێم.
پانێڵی یەکەم لەلایەن مامۆستای زانکۆ، رێبوار محەمەد ساڵح بەڕێوەبرا لەژێر ناوی رێکخستنی سیستەمی هەرێم بەبەشداری د.ئەیوب محەمەد و مامۆستا دڵشاد سەید.