Zana Natık Kerem
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق دەستگیرکردنی شەش داواکراو، خاپوورکردنی حەشارگەیەکی داعش و دەستبەسەرداگرتنی سێ بۆمب و شەش مووشەکی لە پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە کەرکووک لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، شەش داواکراویان دەستگیرکردووە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، حەشارگەیەکی داعش خاپوورکراوە و دەستیش بەسەر سێ بۆمب، شەش مووشەک و ١١٠ قەوانی ھاون عەیار ٦٠ ملیمەتردا گیراوە.
لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەو ناوچەیە نەدراوە کە ئۆپەراسیۆنەکەی تیایدا، ئەنجامدراوە.