Zana Natık Kerem
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، واین مارۆتۆ رایگەیاند کە لە میانی مانگی نیسانی رابردوودا تا ئێستا، ٦٩ بە ناو سەرکردە و تیرۆریستی داعشی لە عێراق و سووریا کوژراون.
واین مارۆتۆ تویتێکی بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی: "لە میانی مانگی نیسانی رابردوودا تا ئێستا، ھاوبەشەکانمان لە عێراق و سووریا بە پاڵپشتی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ٣٧ ئۆپەراسیۆنیان دژبە داعش ئەنجامداوە".
راشیگەیاندووە: "لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ١١ بە ناو سەرکردە و ٥٩ تیرۆریستی داعش کوژراون".