Heman Hussein Yaseen
14 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٩٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، حهوت تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و ١٥٥ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی شهش ھەزار و ٧٨٧ پشکنین، ٣٩٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:
لە ھەولێر ٢٠٢ حاڵەت، سلێمانی ١٤٣ حاڵەت، دھۆک ٣٤ حاڵەت، ههڵهبجه شهش حاڵهت و ئیدارەی گەرمیان حهوت حاڵەت.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، حهوت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە یهك حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر و دوو حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی، سێ حاڵهت له پارێزگای دهۆك و یهك حاڵهتیش له ئیدارهی گهرمیان بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوەدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، هەروەها هاتووە کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا، گەیشتووەتە ١١٢ ھەزار و ٦٩٥ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٥٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.