Zana Natık Kerem
13 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پابەندن بەوەی کە ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدەن.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەردەوامە و گوتی:
"پابەندەین بەوەی کە ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدەین".
گوتیشی: "سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت و لایەنە پەیوەندارەکان لەگەڵ رێکخراوەکانی خۆجێی و نێودەوڵەتی راسپاردووە کە یارمەتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بکەن تا بتوانێت ھەڵبژارنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە شەشی حوەزیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدات".
بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە شەشی حوزەیرانی ئەمساڵ لە عێراق، ئەنجام بدرێت.