Ali Makram Ghareeb
16 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2022
كه‌ركووك – AA
له رێوڕه‌سمێكدا یادی سه‌ركرده‌كانی توركمان له كه‌ركووك كرایه‌وه كه له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به سه‌ركردایه‌تی سه‌دام حوسێن له سێداره‌دراون.
رێوڕه‌سمه‌كه له‌سه‌ر گڵكۆی سه‌ركرده‌ی توركمان، نه‌جده‌ت كۆچاك كه له گۆڕستانی موسەڵڵا به‌خاك سپێردراوه به به‌شداری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، حه‌سه‌ن توران؛ په‌رله‌مانتارانی توركیا، به‌رپرسانی خۆجێی و كه‌سوكاری شه‌هیدانی توركمان به‌ڕێوه‌چوو.
له میانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، توران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وه‌ك توركمان خۆیان به قه‌رزداری شه‌هیده‌كانیان ده‌زانن و داوای له نه‌وه‌ی نوێی توركمانه‌كان كرد به‌و رۆحییه‌ته شۆڕشگێڕییه‌وه بژین و گوتی: "له كاتێكدا به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكه‌ینه سه‌ر مافی كه‌س كه توركایهتیمان كرده شكۆ و پره‌نسیپی بنه‌ڕه‌تی بۆ خۆمان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانه‌وه ئه‌وه وه‌ك تاوان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كرا. ئامانجیش له‌و تۆمه‌تباركردنه دابڕینی توركمانه‌كان بوو له جیهانی توركی. هاوشێوه‌ی پێشوو ئێستاش رێگه به‌وه ناده‌ین".
حه‌سه‌ن توران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركمانه‌كان داكۆكی له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ن و هه‌رگیز ناپاكی له ده‌وڵه‌ت ناكه‌ن.
له ١٦ی كانوونی دووه‌می ١٩٨٠ به‌تۆمه‌تی "توركایه‌تی" رژێم به‌عس به سه‌ركردایه‌تی سه‌دام حوسێن هه‌ریه‌ك له سه‌ركرده‌كانی توركمان نه‌جده‌ت كۆچاك، عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حمان، عادل شه‌ریف و ره‌زا ده‌میرجی له‌سێداره دا.