Fevzi Kemal Karagöz
30 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2020
ئادیامان – AA
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان شیرینی تاپڵاما له ئادیامان زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
شیرینی تاپڵاما كه تایبه‌ته به ئادیامان و له ئارد، خه‌میره، كونجی، شه‌كر، خوێ دروست ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان به‌هۆی داواكاری زۆری له‌سه‌ری زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
وه‌ستاكانی دروستكردنی ئه‌م شیرینییه شه‌و و رۆژیان خستووته سه‌ر یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی هاووڵاتییان پڕ بكه‌نه‌وه و بتوانن ئه‌و شیرینییه بۆ شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ر و ئیستانبوڵ، ئه‌نقه‌ره و ئیزمیریش ره‌وانه بكه‌ن.
یه‌شار سایگی كه خاوه‌نی فرۆشگایه‌كی دروستكردنی ئه‌م شیرینییه‌یه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه جگه له ناوخۆی توركیا تاپڵاما بۆ ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نساش ره‌وانه ده‌كه‌ن و گوتی: "هه‌ویری شیرینییه‌كه نزیكه‌ی ٣٠ خولهك دهشێڵدرێت، دواتر بۆ ماوه‌ی ١٦ خولهك له فڕندا ده‌برژێندرێت. ئه‌گه‌ر یه‌ك مانگیش بمێنێته‌وه، تێك ناچێت و ده‌تواندرێت بخورێت. كیلۆی به ١٥ لیره‌یه".
فه‌رزی سایگی-یش كه یه‌كێكه له كڕیاره‌كانی ئه‌و شیرینییه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژن داواكاری له‌سه‌ر ئه‌م شیرینییه زیاتر ده‌بێت و گوتی: "جه‌ژنان كه میوان دێن، تاپڵامایان بۆ ده‌هێنین و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌نه ماڵه‌وه. تامێكی زۆر خۆشی هه‌یه".