Sümeyye Dilara Dinçer
28 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
سبەی پێشانگای "Emptiness: An Urban Memory - (بۆشایی: یادەوەری شارێک)" کە تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەر ژیانی شار، بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە دەچێت.
پێشانگاكه کە ئاژانسی ڤیژنسی ئامادەی کردووە و پاتریس ڤاڵێت سهرپهرشتیی دەکات و تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییه رووخێنەرەکانی پەتاى كۆرۆنا لەسەر ژیانی شار، سبەی بەشێوەيەكى ئۆنڵاین بهڕووی ھونەردۆستاندا دهكرێتهوه.
ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبهشی پێشانگاكهیه و، لە ٤٠ فۆتۆ کە لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی چڕى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگەکانی ئادار و نیسانی ساڵی ٢٠٢٠دا لە شارە جۆراوجۆرهكانی کیشوەرەکانی ئاسیا، ئەفریقا، ئەمریکا و ئەورووپا گیراوە، پێکدێت.
زۆربەی ئەو فۆتۆیانەی کە رەنگدانەوەی بۆشایی شارەکانە لە سەرانسەری جیھان و لە کاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەخاتەڕوو، لە نیویۆرک گیراوە.
لە نێو ئەو فۆتۆیانەی کە لەلایەن سهرپهرشتیكاری پێشانگاکە، پاتریس ڤاڵێت و رێکخەری پێشانگاکە، ئاژانسی ڤیژنسییهوە ھەڵبژێردراون، ٢٠ فۆتۆی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، تایفون جۆشکون ههن.
لەو راگەیەندراوەی کە لە لایەن ئاژانسی ڤیژنسییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە پێشانگاکە، دەرفەتێکە بۆ خستنەڕووی ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییانەی کە بۆشایی شوێن ھێناویەتییە کایەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەرجەم شارەکان لە ھەمان گۆڕانکاریی بۆشاییدا نیشان دەدرێن.
ئەوەش راگەیەندراوه، کە جگە لە فۆتۆکان، لە میانی پێشانگاکەدا، ریپۆرتاژ کە باس لەو کارمەندانهی تەندرووستی کە لە کاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا کەوتوونەتە ژێر فشار، نیشان دەدرێت.
فۆتۆکانی پێشانگاکە، کە وێنای گۆڕانکارییەکانی شارەکان دەکات لەکاتی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا، دەرفەتی ئاشنابوون به کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی پەتاکە لەسەرانسەری جیھان بۆ ھونەردۆستان فەراھەم دەکات.