Ekrem Payan,Ramal Abdullah Mahmood
07 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2019
شرنه‌خ – AA
دوای هێنانه‌دی ئاسایش و ئارامی له قه‌زای به‌یتوشه‌باب سەربە پارێزگای شرنه‌خ، رەشماڵنشینان روو ده‌كه‌نه كوێستانی فه‌راشین كه دوو هه‌زار و ٦٢٥ مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه و به "كوێستانی ئارامبه‌خش" ناسراوه.

له كاتێكدا ساڵی رابردوو، ٦١٢ ره‌وه‌ند روویان له‌و كوێستانه دڵڕفێنه كردبوو كه ده‌كه‌وێته نێوان شرنه‌خ، هه‌كاری و وان ئه‌مساڵ ژماره‌ی ره‌وه‌نده‌كان به‌رزبۆته‌وه بۆ هه‌زار و ١٢ ره‌وه‌ند.
بوونی له‌وه‌ڕگای به‌رفراوان، كه‌شوهه‌وای فێنك و سه‌رچاوه زۆره‌كانی ئاو فه‌راشین-یان كردۆته ناوچه‌یه‌كی گرنگی له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵ.

دانیشتووانی كوێستانه‌كه له‌ژێر ره‌شماڵدا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ژیانی رۆژانه به‌ڕێ ده‌كه‌ن و ئه‌و شیر و په‌نیره ده‌خۆن كه لە شیری ئاژەڵەکانیان دروستی دەکەن.