Hemn Baban
15 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2016
ئەنجوومەنی رۆشنبیری بەریتانی و كونسوڵخانەی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان لە نیسانی ئەمساڵ فێستیڤاڵی "شكسپیر زیندووە" بەڕێوەدەبەن كە تێیدا شانۆگەریی هاملێت نمایش دەكرێت، كۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند "پرۆگرامی شكسپیر زیندووە بەجیهانی رادەگەیەنێت خەڵكی كوردستان دەتوانن بەیەكەوە كاربكەن و شانازی بەكەلەپووری رۆشنبیری هاوبەشیان بكەن".
سەرۆكی ئەنجوومەنی رۆشنبیری بەریتانی دێڤید پاردۆ گوتی یەكەم جارە ئەو شانۆگەرییانە لە و ئەم جۆرە گەشتە لە هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنفڕاسێكدا كە لەلایەن ئەنجوومەنی رۆشنبیری بەریتانی و كونسوڵخانەی بەریتانییانەوە لەشاری هەولێر رێكخرابوو میواندارێتی كردنی فێستیڤاڵی" شكسپیر زیندووە" كە بە فێستیڤاڵێكی بێ هاوتا بۆ رێزگرتن لە شاعیر و نووسەری ئەو وڵاتە ناسێنرا راگەیەنرا.
لەو كۆنفڕانسەدا كە كە كۆنسوڵی بەریتانیا ئەنگەس مەكی و سەرۆكی ئەنجوومەنی رۆشنبیری بەریتانی دیڤید پاردۆ ئامادەی بوون ژمارەیەك میوانیش لە هۆڵەكەی هۆتێل رۆتانا لەشاری هەولێر ئامادەبوون لەگەڵ دەزگاكانی راگەیاندن كە ئاژانسی ئانادۆڵوشی تێدابوو.
لە گوتەیەكدا دێڤید پاردۆ لەبارەی ڤێستیڤاڵەكەوە گوتی "بەڕاستی باس لەوە ناكەین كە ئاهەنگ یان یادی ساڵوەگەڕی شاعیرێكی كۆچكردوو دەكەینەوە، بەڵكو باس لە پەیوەنددارێتی و پەیوەستدارێتی شاعیری كۆچكردوو بە ئەمڕۆمان دەكەین، راستە شكسپیر بە ڕەچەلەك كەسێكی بەریتانییە، بەڵام ئەو نیشانە و هێمایەكە سەرتاسەری جیهان و مرۆڤایەتیش بەخاوەنی خۆیان دەزانن، كارەكانی شكسپیر سەرچاوەی بزواندن و بیر و فیكری هەموو لایەكمانە".
لەبارەی شانۆگەری هامڵێت كە بڕیارە لە ئەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان نمایش بكرێت ئەو بەرپرسە بەریتانییە گوتی "ئەم شانۆگەرییانە لە وڵاتانی جیهان نمایش دەكرێت و یەكەم جارە لە مێژوودا ئەم جۆرە گەشتە لە هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، ئێمە بەخۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین كە ئەو شانۆگەرییە لە پێنجی مانگی نیسانی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان نمایش دەكرێت".
گوتیشی "فێستیڤاڵەكە تەنها لە دراما و شانۆگەرییەكانی شسكپیر خۆی نابینێتەوە، بەڵكو لەو زمانەی كە ئەمڕۆ ئێمە بەگرنگییەوە بایەخی پێدەدەین و بووەتە هۆكارێك بۆ پەرەسەندنی زیاتری زمان".
فێستیڤاڵی "شكسپیر زیندووە" دەستپێشخەرییەكی ئەنجوومەنی رۆشنبیری بەریتانییە كە لەساڵی 2016 لە زۆرینەی زۆری وڵاتانی جیهان ئەنجامدەدرێت، لەو فێستیڤاڵە كارە مەزن و نایابەكانی شكسپیر پێشكەش دەكات بەچەندەها شێوازی هونەری جۆراوجۆر وەكو شانۆ و فلیم و هۆنراوە و كۆڕ و مۆسیقا، ئەو فێستیڤاڵە لە یادی 400 ساڵەی ماڵئاوایی بەناوبانگترین شانۆنوس دەبێت كە ویلیەم شكسپیرە.
بەپێی زانیارییەكان وا بڕیارە لە ئەمساڵدا ژمارەیەك چالاكی بەبۆنەی 400 ساڵەی كۆچی دوایی شكسپیرەوە لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەك چالاكی لە شارەكان بەڕێوەبچێت و كۆنسوڵخانەی بەریتانیا و ئەنجوومەنی رۆشنبیری بەریتانی پێی هەڵدەستن.
كۆنسوڵی گشتی بەریتانی لە هەرێمی كوردستان ئەنگەس مەكی لە گوتەیەكدا رایگەیاند "دیارە ویلیەم شكسپیر خۆشەویستترین و بەناوبانگترین نیشانەی رۆشنبیری شانشینە یەكگرتووەكانە، هەموو كەسێك لە كارەكانی تێدەگات و نامۆ نییە لەلایەن و بەهی خۆیانی دەزانن، پڕۆگرامی شكسپیر زیندووە بەجیهانی رادەگەیەنێت كە خەلكی كوردستان دەتوانن بەیەكەوە كاربكەن و شانازی بە كەلەپووری رۆشنبیری هاوبەشیان بكەن".
گوتیشی: "پرۆگرامی شكسپیر زیندووە پڕۆگرامێكی جیهانییە، من بە پەرۆشم لەسەر ئەوەی كە ئەو پڕۆگرامە لە هەرێمی كوردستاندا سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنێت، ئەمە دەرفەت و چانسێكە پیشانی جیهانی بەگشتی بدەین كە شكسپیر لێرەشە".
ئەوەشی گوت "خۆم سەرسامم بە چۆنێتی نمایشكردنی شانۆگەری هاملێت لەلایەن گرووپی گڵوباڵی بەناوبانگەوە، بەڕاستی خەڵكانی ئاسایی و رابەرانی ئەم هەرێمەش بەو پڕۆگرامە خۆشحاڵ دەبن".
لە كۆنفڕانسەكەی ئەمڕۆدا كورتە فیلمێك لەسەر شكسپیر و بەشێك لە كارەكانی بۆ ئامادەبووان نمایش كرا.