Heman Hussein Yaseen Yaseen
13 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2019
ھەولێر - AA
بەھۆی جەژنی قوربانەوە، ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە و گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت کە لەماوەی چوار رۆژدا زیاتر لە ٢٠٨ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانییان کردووە.
گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم نادر رۆستی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەھۆی ھاتنی جەژنی قوربانەوە ژمارەیەکی زۆر گەشیار سەردانی ھەرێمی کوردستانییان کردووە و لە رێکەوتی ٨ی ئاب تاکو ١٢ی ئاب زیاتر لە ٢٠٨ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە شارەکانی ھەرێمی کوردستان".
نادر رۆستی گوتیشی: "زۆربەی گەشتیاران لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق ھاتوون، بەڵام ئەمە ئامارێکی سەرەتاییە و، ئاماری کۆتای ڕۆژانی کۆتای جەژن رادەگەیەنین، چونکە ھاتنی گەشتیاران بەردەوامە و ژمارەکە لە زیاد بوون دایە".