Hüseyin Yıldız
17 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2023
ئیدر - AA
لە پارێزگای ئیدر لە کێڵگەی کازم کارابەکیری سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتیی کاروباری کشتوکاڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، ئاژەڵی گەورە و بچووک بەخێودەکرێن.
ئەم کێڵگەیە دەکەوێتە سەر سنووری تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ئێران، ئەرمینیا و ئازەربایجان و لە ١٨٧ هەزار دۆنم پێکدێت.
لە ١٢ مانگی ساڵدا ئاژەڵداران لەم کێڵگەیە ئاژەڵەکانیان دەلەوەڕێنن و دواتر دەیانفرۆشن.
بەڕێوبەری کاروباری کێڵگەکە، یوسف یڵماز لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد لە وەک تیمی بەڕێوبەرایەتی گشتیی کاروباری کشتوکاڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستان، لە ناوچەی دیلوجو کە دەکەوێتە سەر سنووری رۆژهەڵاتی تورکیا، کاردەکەن.
یڵماز ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم کێڵگەیە یەکێکە لە ١٧ کێڵگەکەی بەڕێوبەرایەتی گشتیی کاروباری کشتوکاڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستان و تیایدا ١٦ هەزار و ٧٠٠ سەر ئاژەڵی بچووک و هەزار و ١٨٩ سەر ئاژەڵی گەورە بەخێودەکرێن، گوتیشی: "ناوچەکە رووپۆشێکی باشی سەوزایی هەیە و گونجاوە بۆ کاری ئاژەڵداری، ساڵانە هەزار و ٥٠٠ ئاژەڵی بچووک و نزیکەی ٢٥٠-٣٠٠ ئاژەڵی گەورە دەفرۆشین".
17.06.2023 لەوەڕگە سنوورییەکانی پارێزگای ئیدر بۆ کاری ئاژەڵداری بەکاردەهێندرێن
لە پارێزگای ئیدر لە کێڵگەی کازم کارابەکیری سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتیی کاروباری کشتوکاڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، ئاژەڵی گەورە و بچووک بەخێودەکرێن.