İbrahim Yaldız
09 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2022
مووش – AA
دانیشتووانی گوندی یڵانڵی له قه‌زای ڤارتۆ سەربە پارێزگای مووش له ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌نجامدانی پێشبڕكێی ئه‌سپسواری و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرنگی زۆر ده‌ده‌ن به‌و ئه‌سپانه‌ی له پێشبڕكێكه‌دا به‌شدارییان پێ ده‌كرێت.
گوندنشینان له میانی ئامادهكارییهكانیاندا بۆ پێشبڕكێكه، هه‌موو رۆژێك له گۆڕه‌پانێكی نزیك گونده‌كه مه‌شق و راهێنان بە ئه‌سپه‌كانیان دەکەن.
دانیشتووانی گوند چه‌ندین ساڵه له مانگی ئایار و ئه‌یلوولدا پێشبڕكێكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
موختاری گوندی یڵانڵی، مه‌همه‌ت لوتفی یاڵچنه‌ر رایگه‌یاند كه خه‌ڵكانێكی زۆر له گوند، قه‌زا و پارێزگاكانی دیكه‌وه دێن بۆ بینینی ئه‌و پێشبڕكێیه و گوتی: "ئه‌م پێشبڕكێیه له باب و باپیرانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه. هه‌موو سالێك پێشبڕكێ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و به‌مه‌یش هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م كولتووره به‌رده‌وامی پێ بده‌ین. ساڵی رابردوو كه‌سانێك له قه‌رس، ئه‌رزه‌ڕۆم و بینگۆل-یش هاتن و به ئه‌سپه‌كانیان به‌شدارییان له پێشبڕكێكه‌دا كرد. ئه‌و ئه‌سپانه‌ی به‌شداری له پێشبڕكێكه‌دا ده‌كه‌ن، یه‌ك له یه‌ك جوانتر و به‌هێزترن. بۆ ئه‌وه‌ی ئێسقانی ئه‌سپه‌كان پته‌وتر بێت، له‌سه‌ر به‌فر راهێنانیان پێ ده‌كه‌ین".
هەروەها گوندنشین ئۆرهان كهمرهچ گوتی: "ده‌مانه‌وێت به باشترین شێوه ئه‌سپه‌كانمان بۆ پێشبڕكێكه رابهێنین. بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزتر بن له‌سه‌ر به‌فر راهێنانیان پێ ده‌كه‌ین".
لەلایەن خۆیەوە گوندنشین سه‌ركان كڵنچ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له زستاندا راهێنان به ئه‌سپه‌كان ده‌كه‌ن و له هاوینیشدا پێشبڕكێكه ده‌ست پێ ده‌كات.