حەڵەب
حەڵەب یەکێکە لەو شارانەی سوریا پڕیەتی لەشوێنەواری مێژوویی، شارەکە بەگشتی دیرۆکێکی ١١٠٠ ساڵەی ھەیە.
بەر لەھەڵایسانی شۆڕش و سەرھەڵدان لەو وڵاتە، حەڵەب ناوەندێکی گەشتیاریی گرنگ بوو ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روویان لەشوێنەواری مێژوویی دەکرد لەوانە مزگەوت و بازاڕەکان.
ساڵح ئانادانی، بەرپرسی راگەیاندنی یەکینەی تەوحید کە ھێزێکی چەکدارن لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ AA گوتی: "مزگەوت و پەرەستگەکان پەناگەی خەڵکن، شوێنەواری مێژوویی میراسی کەلتووریین کە ناسنامەی ئەم وڵاتەن، کەچی رۆژ بە رۆژ لە بەر ھێرش و بۆمبا دەڕوخێن. زۆربەی شوێنەواری مێژویی دەوروبەری مزگەوتی ئەمەوی لە حەڵەب زیانێکی زۆریان پێکەتووە. سوپای ئەسەد بۆ بەدەستھێنانەوەی حەڵەبی کۆن ھەرچی لەدەستبێ دەیکات و گوێ ناداتە ئەو شوێنەوارانە."