Şener Toktaş
04 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2022
بەدلیس – AA
لە میانی پڕۆژەیەکی وەزارەتی ژینگە، شارسازی و ئاووهەوای تورکیا، نۆژەنکردنەوەی ١٠ پردی مێژوویی لە بەدلیس بەردەوامە.
لە رێگای ئەم پڕۆژەیەوە پردەکان لەسەر شێوازی جاران دروست دەکرێنەوە کە چەند سەدەیەک لەمەوبەر بونیاد نراون، ئەمەیش رۆڵی دەبێت لەوەی گەشتیاری زیاتر روو لە بەدلیس بکەن لە میواندارێتی چەندین شارستانییەتی کردووە لە رابردوودا.

بەرنامە بۆ ئەمە داندراوە لەمساڵدا کارەکانی پتەوکردن، پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکان و دانانی بەردی دیکە لە جێی ئەو بەردانەی تێکچوون بۆ شەش لەو پردانە تەواو بکرێت.
بەڕێوەبەری هۆبەی ١١ی رێگاوبان، حەسەن عەلی ئارسڵان کە لە کاروباری نۆژەنکردنەوەی پردەکان دەکۆڵێتەوە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو راگەیاند: "نۆژەنکردنەوەی ئەو پردانە دەبێتە هۆی ئەوەی سەرنجی گەشتیاری زیاتر بۆ بەدلیس رابکێشرێت. لە بەرنامەماندایە ئەمساڵ کارەکانی نۆژەنکردنەوە بۆ شەش لەو ١٠ پردە تەواو بکرێت".
حەسەن عەلی ئارسڵان ئاماژەی بەوەیش دا کە دەرهێنانی بەردە تێکچووەکان و دانانی بەردی نوێ لە جێگەیان کارێکی ئاسان نییە.