Muhammet Ali Kemal
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
لە شارۆچکەی چاتاکی سەربە پارێزگای وان، ئاژەڵداران لە کوێستانەکان کە بەرزاییان دەگاتە دوو هەزار و ٩٨٥ مەترە ئاژەڵەکانیان دەلەوەڕێنن و ئەو پەنیر و ماستەی کە لە شیرەکەیانەوە دەستیان دەکەوێت لە ناوەندی شارەکان دەیفرۆشن.
ژمارەیەک لە دانیشتوانی شارۆچکەکە، ئاژەڵەکانیان لە کوێستانەکان کە بەرزاییان دەگاتە دوو هەزار و ٩٨٥ مەترە و دەوڵەمەندن بە سەرچاوەی ئاو و رووەکی بەسوود، ئاژەڵەکانیان دەلەوەڕێنن.
ئاژەڵدارەکان ئاژەڵەکان لەو رووکە بەسوودانە دەلەوەڕێنن کە بەدرێژایی وەرزی هاوین سەوزن، ژنانی شارۆچکەکە کە بە بێریڤان ناسراون واتە ''مەڕدۆشەکان'' سەرلەبەیانیان و ئێواران دوای گەڕانەوەی رانە مەڕەکان، دەیاندۆشن و پەنیر و ماست لەبەرهەمەکانیان درووست دەکەن.
بێریڤانەکان نزیکەی هەزار و ٥٠٠ سەر مەڕ بەهەرەوەزی دەدۆشن و شیرەکانیان دەکەنە دەبەوە دوای ئەوەی کە دەیپاڵێون و شوانەکانیش لەڕێگەی ئەو گۆرانییانەوە کە دەیڵێن ماندوێتیی رۆژیان دەردەکەن.
پاشان بێریڤانەکان ئەو شیرەی کە دۆشیویانە و پاڵاوتوویانە هەر لە کوێستانەکان دەیکەنە ماست و پەنیر و بۆ فرۆشتنەوەشی روو لەناوەندی شارەکان دەکەن.
یەکێک لە بێریڤانەکان بەناوی سەبریە ئاسڵان، بە پەیامنێری ئاژانسی ئاناۆڵوی گوت هەموو رۆژێک دووجار مەڕەکان دەدۆشین و بەدەم دۆشینی مەڕەکانیشەوە کە کارێکی قورسە گۆرانی دەڵێین.
ئاسڵان باسی لە ناڕەحەتی و ئاستەنگەکانی ژیان لە کوێستانەکان کرد و گوتی:
''ئێمە لەڕێگەی ئاژەڵدارییەوە بژێویی خۆمان پەیدا دەکەین. هەربۆیە مانگەکانی وەرزی هاوین بە زۆریی لە کوێستانەکان بەسەردەبەین. لە کوێستانەکاندا کەشوهەوا فێنکە و سەرچاوەی ئاوی زۆری لێیە، ئەوەیش زۆر بەسوودە بۆ ئاژەڵەکان. لێرە چەندین جۆر رووەک بوونی هەیە. ئەوەیش کاردەکاتە سەر بەسوودیی شیرەکەیان. هەربۆیە ئێمە هەموو ساڵێک دێینە کویستانەکان و پەنیر و ماست درووست دەکەین لێرە. ئەمساڵ یەک کیلۆ پەنیر بە ٢٥ لیرە دەفرۆشرێت. ئێمەش هەوڵدەدەین لەڕێگەی ئەو بەرهەمانەوە کە بەدرێژایی هاوین دەیانفرۆشین، ژیان و گوزەرانمان دابین بکەین''.