23 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2020
ئەنجامى پشکنینی ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ بۆ ياريزانی تێنسى سەرزەوى بەرەچەڵەك سڕبى، نۆڤاك جۆكۆڤيچ و هاوسەرەكەى پۆزەتيڤ دەرچوو و ئەنجامى پشکنینی منداڵەكانيان نێگەتيڤ بوو.
لە پاش تووشبوونى ياريزانى تێنسى بولگارى، گريگۆر ديميترۆڤ و ياريزانى كرواتى، بۆرنا كۆريچ بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ، ئەو دوو ياريزانە بەشدارييان لە گەڕى ئادرياى تێنس كردووە كە لەلايەن وەقفى نۆڤاك جۆكۆڤيچ رێكيدەخات، لە بەلگراد پايتەختى سڕبيا ئەنجامى تێستى ڤايرۆسەكە بۆ جۆكۆڤيچى تەمەن ٣٣ ساڵان كرا و دەرچوونى ئەنجامەكەى بە پۆزەتيڤ راگەيەندرا.
ئەو پاڵەوانيەتييەى كە لە كرواتيا و سڕبيا بەڕێوەچوو و كراوە بوو بۆ ئامادەبووان، بووە جێگەى رەخنەيەكى زۆر.
ئەنجامى پشکنینی ئەليكساندەر زيڤريڤ و ماريا كيليج كە دوو بەشداربووى ديكەى پاڵەوانيەتييەكە بوون، بە نێگەتيڤ دەرچوو.
پاش راگەياندنى تووشبوونى ديميترۆڤ بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ، يارى كۆتايى پاڵەوانيەتييەكە كە وابڕياربوو لە كڕواتيا بەڕێوەبچێت، هەڵوەشێنرايەوە.