Bilal Acar
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2021
لەندەن - AA
لە ١٧هەمین خولی یارییەکانی پریمەر لیگدا، لیڤەرپوڵ ١-٠ بەرامبەر ساوزهامپتۆن شکستیهێنا.
ساوزهامپتۆن لە یاریگای سانت ماری میوانداری یانەی لیڤەرپوڵی کرد و، لە خولەکی دووەمی یارییەکەدا لە رێگەی دانی ئینگس-ەوە گۆڵێکی تۆمار کرد، بەوەیش نیوەی یەکەمی یارییەکە ١-٠ تەواوبوو.
یانەی خاوەن یاریگا لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا گۆڵی خۆی پاراست و یارییەکی ١-٠ بردەوە.
لیڤەرپوڵ کە پاش ١٢ یاری پریمەر لیگ شکستیهێنا، بەو ئەنجامە لە ٣٣ خاڵدا ماوەتەوە و، یانەی ساوزهامپتۆن-یش خاڵەکانی بەرزبوونەوە بۆ ٢٩ خاڵ.