Mutlu Demirtaştan
14 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2022
ئیستانبوڵ - AA
لە خولی تۆپی پێی یانە پلە یەکەکانی فەڕەنسا (لیگ ١)دا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی ٥-٢ لە یانەی مۆنپیلیە-ی بردەوە.
یاریەکە کە لە هەفتەی دووەمی لیگ ١دا ئەنجامدرا، تیایدا پاریس سان جێرمان گۆڵەکانی لە خولەکی ٣٩ لەلایەن فالای ساکو کە بەهەڵە لە یانەکەی خۆی تۆماری کرد، لەگەڵ دوو لێدانی سزا لە خولەکەکانی ٤٣ و ٥١ لەلایەن نەیمارەوە لێدرا، لەگەڵ خولەکی ٦٩ لەلایەن کیلیان مباپێ و خولەکی ٨٧دا لەلایەن ريناتۆ سانشێز تۆمار کرا.
یانەی میوان گۆڵەکانی لە خولەکی ٥٨ لەلایەن وەهبی خزری و خولەکی ٩٠+٢ لەلایەن ئینزۆ چاتۆ تۆمار کرد.
بەو ئەنجامەش، خاڵەکانی پاریس سان جێرمان گەیشتە شەش خاڵ و مۆنتپیلیە سێ خاڵ.