Canan Tükelay,Arif Yavuz
03 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2023
ئافیۆنکاراهیسار - AA
پاڵەوانێتی FİMی جیهانی مۆتۆکرۆس (MXGP) کە لە ئافیۆنکارا هیسار بەڕێوەدەچێت، دووەم ڕۆژی بە کێبڕکێ دەستی پێ کرد.
لەو پاڵەوانێتییەدا کە لە ناوەندی وەرزشەکانی مۆتۆر لە ئافیۆنکاراهیسار بەڕێوەدەچێت، کێبڕکێی یەکەم و دووەم بۆ MXGP و پاڵەوانێتی جیهانی مۆتۆکرۆس بۆگەنجان (MX2)، پاڵەوانێتی ئەورووپای مۆتۆکرۆس (EMX250) و پاڵەوانێتی جیهانی مۆتۆکرۆس بۆ خانمان (MXWOMEN) ئەنجام درا.
پێشبڕکێکانی قۆناغی دووەمی MXWOMEN تەواو بوو.
لە پێشبڕکێکاندا، لە قۆناغی تورکیادا کە دوا یاری MXWOMEN بوو، کۆورتنی دانکن نیوزلاندی لە کاواساکی پلەی یەکەم و، لاریسا پاپینمایەری ئەڵمانی لە یاماها پلەی دووەم و دانیاڵ گویلین-ی ئیسپانی لە گاسگاس پلەی سێیەمی بەدەسیهێنا.
لە کێبڕکێی دووەمدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، لین ڤاڵک-ی هۆڵەندی لە فانتیک پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، کۆورتنی دانکن نیوزلاندی لە کاواساکی پلەی دووەم.
بەم شێوەیەش دانکن بۆ جاری چوارەم نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.
پلەی سێیەمی پاڵەوانێتییەکەش لەلایەن سارا ئاندیرسنی دانیمارکی لە KTM بەدەستهات.
لە پاش کێبڕکێکە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵات سازکرا.