واشنتۆن
بەپێی راگەیاندراوی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمه‌ریکا (CENTCOM)، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئەمریكا لە سوریا و عێراق 11 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی دیكەیان بۆ سه‌ر مۆڵگه و بنكه‌كانی داعش ئەنجامداوه.
لە راگەیاندراوی (CENTCOM)دا ھاتووە كه 9 له‌و هێرشانه لە سوریا و 2ی دیكەیان لە عێراق بۆ سه‌ر بنكه و مۆڵگه‌كانی داعش ئەنجامداراوه.
له‌مباره‌وه لە باشووری شاری كۆبانێ شەشە هێرش ئەنجامدران و لە ئاكامدا دوو باڵەخانە، زریپۆشێك و دۆشكایەكی داعش لە ناوبران و سەنگەرەكیان تێك‌شكێنران. لە ھێرشەكەدا یەكەیەكی گەورە و دووی یەكەی بچوكی رێكخراوەكە كرابوونه ئامانج. ھەروەھا لە سێ ھێرشی باكووری كۆبانێش دوو یەكەی بچووكی داعش و دوو باڵاخانەی ژێر كۆنترۆلی داعش كرانه ئامانج.
لە هێرشه‌كانی عێراقیشدا، لە باشووری چیای شنگال حەشارگەیەكی داعش، ئهمبارێكی نھێنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و یەكەیەكی بچوكی ئەو رێكخراوە لەناوبران و ھەروەھا ئۆتۆمبێڵێكی چەكھەڵگر سەر بە رێكخراوەكەش كراوه‌ته ئامانج.