ھەولێر
هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) ساڵح موسلیم لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر گوندی تلیلیێ لە پارێزگای حەسەكە، لە ئاكامدا 15 دانیشتووی گوندەكە كوژراون، كە حەوتیان منداڵن و چواریشیان ئافرەتن، ھەروەھا شەشەكەی دیكە ئەندامی یەپەگەن."
موسلیم گوتیشی: "لە شارۆچكەی سەرێكانیێ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە سەختی شەڕ لەگەڵ داعش دەكەن و تا ئێستا بەردەوامە."
سەبارەت بەوەی داعش یەپەکە بە بە کوشتنی خەڵکی سڤیل تۆمەتبار دەکا، هاوسەرۆكی پەدەپە گوتی: "داعش دەیەوێ تاوانەكان بخاتە پاڵ یەپەگە، هەروەها ئەوە بڵاودەكاتەوە كە گوایە لە شەڕەكەدا یەپەگە زیانی زۆری پێگەیشتووە، ئەمانە لە راستییەوە دوورن."
موسلیم نیگەرانی خۆی لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوانی ناو ریزەكانی یەپەگە دەربڕی.
هەروەها باسی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا كرد و گوتی: "سندوقی هەڵبژاردن لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پەیەدە دانانرێ."