هه‌ولێر
رێكخراوی قاعیده ده‌ڵێت ئاسایش له‌گه‌ڵ مۆساد كارده‌كات و پێشمه‌رگه‌ش به موشریك ناوده‌بات.
له یه‌كێك له پێگه نزیكه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام كه رێكخراوێكی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده‌یه، ئه‌م رێكخراوه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێری خستووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی كه پاش شه‌ش ساڵی له ئارامیی و روونه‌دانی ته‌قینه‌وه‌ی له‌و جۆره هه‌ردوو ده‌زگای بینای ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هه‌ولێری كرده ئامانج و شه‌ش كوژراو و زیاتر له 60 برینداری لێ كه‌وته‌وه، له‌یه‌كێك له‌و دان پێدانانهكاندا رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت "برا موجاهیدهكانتان توانیان له پێگه‌ی پێشمه‌رگه موشریكه‌كان له نێو ماڵی خۆیاندا له هه‌ولێر بده‌ن".
هاوكات له په‌یجه‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا له عێراق نووسراوه ئه‌مڕۆ پێنج ئۆتۆمبیل ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هه‌ولێر و ده‌ڵێت" داوای تیا چوونی ئاسایش و ئه‌وانه‌شی پاڵپشتییانن له خوا ده‌كه‌ین".
هاوكات هه‌ر به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونی ئاژانسی ئانادۆڵو كردوویه‌تی، ده‌زگای فورقانی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمانه‌ی له‌كاتی ئه‌نجامدانی چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی قاعیده ده‌یانگرێت و بڵاویان ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی نووسیویه‌تی" ئاسایش له‌گه‌ڵ مۆساد كارده‌كات و له پیسیدا هیچی كه‌متر نییه له رافیزه‌كان، میلله‌تی كوفر هه‌ر یه‌كن".