لازقیە
ئەرداڵ تورکئۆغلو: لە ئەنجامی بەردەوام بوونی شەری ناوخۆ لە سوریا، بەھۆی بۆمباردکردنی ناوجەی (بایەربوجاکی ) تورکمانی سەر بە شاری لازقیە ئەو ناوجەیە بە تەواوی چۆڵکراوە . دوو ساڵە شەڕی ناوخۆ لە سوریا بە چڕی درێژەی ھەیە. لە زۆربەی شوێنەکانی ئەو وڵاتە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و ھێزەکانی سەر بە ئەسەد لە دژی یەکتر شەڕی دەستەو یەخە دەکەن. لەم چوارچێوەیەشدا شەڕی زءر زۆر قوڕس لە نێوان ھەردوولا لە ناوچەی (بایەربوجاکی) تورکمانی سەر بە شاری لازقیە لە ئارادایە. بەجێگیرکردنی تانک، زریپۆش و موشەک لە شوێنە بەرزەکان، ھێرشی ئاسمانی لەلایەن ھێزەکانی سەر بە ئەسەد، ھەروەھا نەبوونی پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان وەک ئاو، کارەبا و تەلەفۆن ,زۆربەی خانووەکان چۆلکراون.
لیوا ئەبوتالیب کەسەر بە سوپای تورکمانی سوریای ئازادە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دەڵێت:" لەم چەند رۆژەی دوایی ھێرشەکان بەشێوەیێکی چڕ بۆ سەر ناوچەکەیان بەردەوامە". ھەروەھا گووتیشی:" لە ئەنجامی بۆمبارانکردنی نەخۆشخانە، مزگەوت و ماڵەکان بە مووشەک زیاتی گیانی گەورە روویداوە، خەلکی سیڤلیش ناچار بوون ئەم ناوچەیە چۆل بکەن .