ھەولێر
ھاوسەرۆكی پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە) ساڵح موسلیم رایگەیاند، شەڕو پێکدادان لە رۆژئاوا بەردەومە، بەڵام ھیچ گوندێك نەكەوتووەتە دەستی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)."
موسلیم لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "دەنگۆی كۆنترۆڵکردنی 16 گوند لە كۆبانی لە لایەن داعشەوە راست نییە. ئەو ھەواڵە درۆیە. راستە شەڕوپێكدادان لە گوندەكانی كۆبانی بەردەوامن، بەڵام ھیچ یەكێك لەو گوندانەی باس دەکرێ نەكەوتوونەتە دەستی داعش."
سەرۆكی پەیەدە لە وەڵامی پرسیاری "ئایە لە چوارچێوەی بەرەنگاری داعشدا، ئەمریكا و وڵاتانی رۆژئاوا، چەك بە یەكەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی سەر بە پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە) دەدەن؟" گوتی: "تا ئێستا دیار نییە."