Hemin Hüseyin
13 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2018
هەولێر - AA
نزیک بە ساڵێک دەبێت، بەنداوی سماقولی جگە لە گلدانەوەی ئاو، هاوکات بووەتە شوێنێک کە گەشتیاران سەردانی دەکەن.
ئەم بەنداوە ساڵی رابردوو لە میانی شەپۆلێکی بارانباریندا پڕ بوو لە ئاو، بەم هۆیەوەشەوە بووەتە شوێنی گەشتیاران بەتایبەت لە رۆژانی پشوودا و، هەبوونی قایەخ لە کەناری بەنداوەکە سەرنجی گەشتیارانی راکێشاوە.
خاوەنی یەکێک لە دوکانەکان کە هاوکات چەند دانە قایەخێکی لەبەردەم دوکانەکەیدا هەیە و گەشتیارەکان بەناو بەنداوەکەدا دەور دەدات، ئاماژە بەوە دەکات کە دوای پڕبوونی بەنداوەکە، رۆژانە خەڵکێکی زۆر سەردانی ناوچەکە دەکەن.
محەمەد سدیق خاوەنی دوکانەکە، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "نزیکەی هەشت مانگ دەبێت ئەم بەنداوە پڕ بووەتەوە بە هۆی شەپۆلێکی باران بارینەوە، دوای ئەوە ئێمە دەستمان کرد بە رێکخستنی دوکانەکان و هێنانی قایەخ بۆ ناو بەنداوەکە بۆ ئەوەی بتوانین کەشێکی خۆش بۆ گەشتیاران فەراهەم بکەین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.