İlhami Erkılıç
24 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2020
ئەرزەڕۆم- AA
لە شارەکانی ئەرزەڕۆم، قەرس و ئەرزنجان رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، بەهۆی بەفر و تەمەوە رێگای ٩٨ گوند گیران.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆم بەهۆی بەفربارینەوە، رێگای ٧٤ گوند داخران و تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە پاککردنەوەی رێگاکان کرد.
بە هەمان شێوە بەهۆی خراپی کەشوهەوا و شەپۆلی بەفربارینەوە لە شاری قەرس، رێگای پێنج گوند و لە شاری ئەرزنجان رێگای ١٩ گوند داخران، هەوڵەکان بۆ کردنەوەی رێگاکان بەردەوامن.
لە لایەکی دیکەوە تیمەکانی شارەوانی لە پارێزگای ئاگری، رێگای ٣٢٨ گوندیان کردەوە کە دوێنێ بەهۆی بەفربارینەوە داخرابوون.