Zehra Aydın,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
09 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە- AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی تورکیا، هەریەک لە سێنیگال و مۆریتانیای خستە نێو بواری خزمەتگوزاریی ناوەندی پێشبینییکردنی گواستنەوەی خۆڵبارینی دەستکردی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە بۆ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دامەزراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی تورکیا، ئیسماعیل گونەش لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەکرد گواستنەوەی تۆز لە جیهاندا گرنگیی زۆری بۆ سیستمی ژینگەیی جیهانیی هەیە و جەختی لەوەکردەوە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆڵبارین بریتیین لە وشکەساڵی و بەبیابانبوون.
ئیسماعیل گونەش باسی لەوەکرد لەسەری سەرەوەی ئەو رووبەرانەی سەرچاوەی خۆڵبارینن، بریتیین لە هەریەک لە بیابانەکانی ئەفریقا، ئاسیا، نیمچە دوورگەی عەرەب، ئەمریکا و ئوسترالیا و رایگەیاند ''کۆی گشتیی ئەو خۆڵ و تۆزەی لەو بیابانانەوە و لە ناوچە وشکەوەبوو و نیوە وشکەوەبووەکانەوە دەچنە نێو ژینگە، نزیکەی دوو ملیار تۆنە''.
بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی تورکیا تیشکی خستەسەر ئەوەی بە هۆی پێگە جوگرافییەکەیەوە، تورکیا دەکەوێتە ژێر کاریگەریی دوو گرنگترین سەرچاوەی خۆڵبارین لە جیهاندا کە بریتیین لە ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە نزیک سنوورەکانی هەریەک لە سووریا و عێراق لەسەرووی هەموویانەوە و ناوچەی باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو و حەوزی قۆنیا-کارامان ئەو ناوچانەن کە زۆرترین کاریگەرییان دەکەوێتە سەر.
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه له ئینته‌رنێته‌وه پێشبینیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی خۆڵبارینی ده‌ستكرد بۆ رای گشتیی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و گوتی: "له پاڵ ئه‌وه‌دا له چوارچێوه‌ی "هاریكاری له بواری ژینگه و كه‌شناسی"دا كه له ساڵی 2010 له نێوان توركیا، ئێران، عێراق و قه‌ته‌ر واژووكرا "ناوەندی پێشبینییکردنی گواستنەوەی خۆڵبارینی دەستکرد" له ساڵی 2012ه‌وه تا ئێستا له پێگه‌ی www.wdcc.mgm.gov.tr بڵاوده‌كرێته‌وه.
پێشبینیه‌كانی خۆلبارین بۆ 72 كاتژمێر كه به شێوه‌یه‌كی عه‌مه‌لیاتی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له ئینته‌رنێتدا بڵاوده‌كرێته‌وه. له ساڵی 2017دا له‌گه‌ڵ به‌رفراوانكردنی بواری پێشبینی نوێ كه مۆریتانیا و سێنیگال له‌خۆده‌گرێت له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه دیمه‌نی گواستنه‌وه‌ی خۆڵبارین زیادكراوه و له جوگرافیایه‌كی فراوانتردا خزمه‌ت ده‌كات".