Merve Yıldırım
27 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2020
ئیستانبوڵ - AA
پشكوتنی گوڵی دارئهرخهوانهكان كه مژده‌ده‌ری وه‌رزی به‌هاره و جوانیه‌كی بێ هاوتای به گه‌رووی ئیستانبوڵ به‌خشیوه، دیمه‌نێكی قه‌شه‌نگی له هه‌ردووبه‌ری گه‌رووه‌كه دروستكردووه.
دارئه‌رخه‌وان كه دره‌ختێكی دێرین و خۆڕسكه له سروشتی ئیستانبوڵدا، به دیاری سروشت داده‌نرێت بۆ ئیستانبوڵ.
له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا به‌بۆنه‌ی گه‌شانه‌وه‌ی دارئه‌رخه‌وان ئاهه‌نگ رێكده‌خرا و ده‌بووه بابه‌تی هۆنراوه و به‌سته. به پشكوتنی گوڵه‌كه‌ی هه‌ردووبه‌ری گه‌رووی ئیستانبوڵی نوقمی ره‌نگی مۆر و په‌مه‌یی كردووه و ئیستانبوڵی رازاندووه‌ته‌وه.
دارئهرخهوانهكان كه دانیشتوانی ئیستانبوڵ و گه‌شتیارانی شاره‌كه‌شی سهرسامكردووه، ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به ته‌نیا پێشوازی له وه‌رزی به‌هار كرد.
دارئهرخهوانهكان كه نیشتمانی سه‌ره‌كیان باشووری ئه‌ورووپا و خۆرئاوای ئاسیایه، به‌چڕی له ناوچه‌كانی ئیجه و ماڕماڕا به‌دیده‌كرێن.

دیمه‌نی قه‌شه‌نگی دارئه‌رخه‌وانه مۆره‌كان كه گه‌رووی ئیستانبوڵی رازاندووه‌ته‌وه، مێژووه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رج.
دارهئهرخهوانهكان كه هێمای لهبیرنهكراوهی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه، له سه‌ده‌كانی ١٤-١٩دا به‌هۆیه‌وه ئاهه‌نگ رێكده‌خرا و به ناوه‌كانی ''كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌رخه‌وان''، ''وه‌رزی ئه‌رخه‌وان'' و ''جه‌ژنی ئه‌رخه‌وان'' یاددهكرایهوه.
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژمارەی دره‌خته‌كانی ئه‌رخه‌وان له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا، سوڵتان فه‌رمانی كرد به چاندنی دره‌خته‌كه له گه‌رووه‌كه‌دا.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا لقی دارئهرخهوانهكان بۆ دروستكردنی گۆچان به‌كارده‌هێنران و گوڵهكانیشی كه خاوه‌ن ره‌نگێگی نایابی مۆر و په‌مه‌ییه له چێشتخانه‌ی كۆنی ئیستانبوڵدا له زه‌ڵاته‌دا به‌كارده‌هێنرا كه ره‌نگ و تامێكی ناوازه‌ی پێده‌به‌خشی.