پرۆفسۆر قەدری یڵدرم، بەڕێوەبەری ئەنستیتوی زمانە زیندووەکان لە زانکۆی ئارتوکڵوی ماردین رایگەیاند: ساڵی خوێندنی نوێ ٢٧٠ خوێندکار وەر دەگرن تێیدا٢٠یان بۆ ماستەری بە توێژینەوە یە.
یڵدرم لە میانی سەردانی بۆ ناوەندی زمان و کەلتووری کوردی، باسی لە چۆنێتی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئەو بەشە کرد و گوتی: "بەشی زمانی کوردی ناوەندی کوردۆلۆژیی لە کەسانی شارەزا و ئاکادیمی پێکھاتووە. تێستی ماستەری بە توێژینەوە و ماستەری بێ توێژینەوە حەفتەی رابردوو ئەنجام دراوە، بۆ ساڵی خوێندنی ئەمساڵ ٢٥٠ قوتابی بۆ ماستەری بە توێژینەوە و ٢٠ قوتابی ماستەری بێ توێژینەوە بە گشتی ٢٧٠ قوتابی لە بەشی کوردۆلۆژیی وەر دەگیررێن."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.