Rewa Mahmood Hasan
24 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2020
سلێمانی-AA
https://www.aa.com.tr/ks لینکی تایبەت بە فۆتۆەکانی نوێژی جەژنی رەمەزان لە سلێمانی
سەرەرای قەدەغەی ھاتوچۆ و قەدەغەی ئەنجامنەدانی نوێژی جەژن ئەویش بە پێی بریاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ، بەڵام لە چەند مزگەوتێکی شاری سلێمانی لەوانەش مزگەوتی بەھەشت لە گەرەکی کارێزەووشک بوو کە د. عەبدولەتیف سەلەفی گوتاربێژی مزگەوت بوو و ھەروەھا مزگەوتی دارولسەلام کە دەکەوێتە باکووری شارەکە نوێژی جەژن ئەنجامدرا.
د. عەبدولەتیف سەلەفی لە گوتارەکەیدا داوا لە خەڵکی کرد کە کەس بە تەوقە و ماچ پیرۆزبای جەژن لە یەکتر نەکەن و گەرچی نوێژکرا بەڵام قەرەباڵخی وەک ساڵانی رابردوو نەبوو. و شەقامەکانیش بەھۆی قەدەخەی ھاتووچۆوە چۆڵ بوون.