Rauf Maltaş
07 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2022
ئورفا - AA
دانیشتوویهكی شاری ئورفا لە تەمەنی منداڵییەوە حەزی لە بهخێوكردن و راگرتنی كۆتره.
مەحمود باڵجی تەمەن ٥٣ ساڵ لە ئێستادا سەرۆکی رێکخراوی کۆترەکانی شەبابە لە شاری ئورفا، ئەم خولیایەشی لە باوکییهوە بۆ ماوەتەوە کە ئەویش خولیای كۆتر بووە.

لە میانی لێدوانێکیدا، باڵجی ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی خۆشەویستی زۆری بۆ کۆتر، رێکخراوێکی تایبەت بە کۆتربازانی دامەزراندووە و گوتی: "لە ئێستادا ٥٣ ساڵم و ماوەی ٤٥ ساڵە لەناو کۆتردام، ئەم کارەشم لە باوکمەوە بۆ ماوەتەوە. کۆترەکانمان لەسەر ئاستی تورکیادا کۆتری ناوازە و راهێندراون. ئەم کۆترانە لە دوای راهێنانیان دەتوانن بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە ئاسماندا بمێننەوە و ١٦-١٧ هەندێک جاریش ٢٠ جار بخولێنەوە، کە دەڵێین بخولێنەوە واتە لە ئاسماندا بفڕن و دووبارە بێنەوە بۆ هێلانەکەیان".
ئاماژەی بەوەشدا کە نزیکەی ١٠٠ کۆتری هەیە و زیاتر حەزی بە بەخێو کردنی "کۆتری یارییە".
دەربارەی نرخی کۆترەکانیش، مەحمود باڵجی باسی لەوە کرد بەهای مەعنەوی کۆترەکان لە بەهای مادییان گرنگترە، جەختی لەوەش کردەوە کە بهخێوكردن و راگرتنی كۆتر پێویستی بە ماندوو بوونێکی تایبەت هەیە و هەموو کەسێک ناتوانێت بیکات.