Ramal Abdullah Mahmood
15 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2017
ئۆسمانییە – AA
خانمانی چوکورۆڤا دەستیان کردووە بە دروستکردنی ئاوی دەلوجەی سوور بە رێگای سرووشتی و باوی ناوچەکە.
لە هەردوو مانگی ئاب و ئەیلوولی هەموو ساڵێکدا دوای کڕین یاخوود لێکردنەوە و کۆکردنەوەی بیبەری سووری کێڵگەکان خانمان دەست دەکەن بە شووشتنەوەیان و دوای ئەوەی دەکوڵێنرێن نەرم دەبن و دواتر لە رێگەی ئامێری گوشینەوە دەگوشرێن. دواتر لە رێگەی سینی پاڵاوتنەوە دەپاڵێورێن و بەمجۆرە دنک و توێکڵی دەلوجەکان لە ئاوەکە جیا دەکرێنەوە. بۆ ئەوەی تۆز نەیگرێت و مێش و مەگەز نەچنە ناویەوە سەری سینییەکان بە پەڕۆ دادەپۆشرێ. دواتر بە سینی لە سەربانی ماڵان یاخوود لە حەوشە لەبەر هەتاو دادەنرێن و وشک دەبنەوە.
دواتر زەیتی زەیتوون و خوێیان پێدا دەکرێ و لە ناو شووشە لە شوێنێکی فێنکدا دادەنرێن.
سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی کادیرلی حەنیفی ئیسپیر بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵووی راگەیاند، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری جوتیاران و خانمانی هاتای، ئۆسمانییە و ئادانا ئاوی دەلوجەی سوور بە تاموچێژێکی تایبەتەوە دێنە ناو چێشتخانەکانی ماڵەوە.