Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
عەنتاب- AA
ژمارەی ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە شارۆچکەی جەرابلوس سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پاککرایەوە، گەیشتە ٤٤ هەزار و ٦٤٣ کەس.
گەڕانەوەی هاووڵاتییە سوورییەکان بۆ جەرابلوس دوای کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەکە لە لایەن سوپای تورکیا و فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە، درێژەی هەیە دوای ئەوەی وڵاتەکەی خۆیان جێهێشت و پەنایان بۆ تورکیا برد.
هاووڵاتییە سوورییەکان بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان، سەردانی پارێزگای عەنتاب دەکەن. دوای ئەوەی کە رێگەیان پێدەدرێت لە رێگەی دەروازەی سنووریی کارکامشەوە، پاش تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان بە ژن و منداڵ و بە تەمەنەوە، دەگەڕێنەوە سووریا.
هاووڵاتییە سوورییەکان دوای تۆماركردنی ناویان له یاریگای كاركامش و پشكنینی ئه‌منی، رەوانەی جه‌رابلوس دەکرێنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی عه‌نتاب، ئۆكتای باخچه‌جی وه‌بیریهێنایه‌وه كه له ٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٦ه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ سووریا ده‌ستیپێكردووه و له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا ٤٤ هه‌زار و ٦٤٣ كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
ناوبراو راشیگه‌یاند ناردنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه سوورییانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت.