بەرەبەیانی ئەمڕۆ یارمەتی زستانەی حکومەتی ئەڵمانیا گەیشتە ھەرێمی کوردستان و رادەستی دەزگای روانگە کرا تا بە سەر ئاوارەکاندا دابەش بکرێت.
لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانیدا لە ھۆڵی کارگۆی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر کونسوڵی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە له شهڕی دژی داعش دەربڕی و پشتیوانی وڵاتی خۆی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
یارمەتییەکان بریتی بوون لە حەوت ترێلە هاوكاری کە لە خێوهت و خواردەمەنی و جل و بەرگی زستانە و دەرمان پێكهاتبوو.
ئەوه جاری دووەمە ئەڵمانیا یارمەتی و هاوكاری بۆ پهنابهران رهوانهی ههرێمی كوردستان دهكات كه جاری یهكهم ١٨٦ تۆن هاوكاری بهرێگهی زەویەوە لە تورکیاوە گەیاندە ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا لە تورکیا ٧ ترێلە هاوكاری بە ئاوارەکانی کۆبانی درا.
بۆ سالی ٢٠١٥ کاروانی دیکەی یارمەتی و هاوكاری مرۆڤی ئەڵمانیا دەگاتە ھەرێمی کوردستان.
ههر لهو كۆنگره رۆژنامهوانییهدا پارێزگاری ههولێر نهوزاد ھادی گوتی: "ئێمە خوشحاڵین کە ئەمڕۆ حکومەتی ئەڵمانیا و رێکخراوی گەشتە ئاسمانییهکانی بێسنووری ئەڵمانی ئەو ھاوکاریانەی گەیاندە ھەرێم و ھەروەھا ههڵویستی حکومەتی ئەڵمانیا لە رووی سیاسی و پڕچەککردنی پێشمەرگە زۆر ئەرێنی بووە و ئێستا ئەنجامێكی باشی لێکەوتۆتەوه کە ئەو ناوچانەی ژێر دەستی داعشن یەکەیەکە رزگار دەبن و ئاوارەکان دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان."
نوێنەری رێکخراوی LWG فرانک فرانکی لە کۆنگرە رۆژنامهوانییهكهدا گوتی: "ئێمە ھەمیشە ئامادەین بۆ هاوكارییه مرۆڤییهكان و ئێمە ھەمیشە دروشمی فەلسەفیمان ھەیە و دەلێین دۆستانمان پێویستیان بە ئێمەیە و ئێمەش پێویستیمان بە دۆستانمانە و ھەروەھا کورد ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا دۆستی زووریان ھەیە. ئێمە چەند بەرنامەیەکمان لهبهردهسته و له عێراق زیاتر گرینگی به ههرێمی كوردستان دهدهین و ھەروەھا حکومەتی ئەڵمانیا و چەند کۆمپانیایەک وەک كۆمپانیای مارسیدس لە ماوەی ٤ رۆژدا ١٣٠ ھەزار یورۆی وهك هاوكاری بهخشیوهته ئاوارەکانی عێراق و ھەروەھا کۆمپانیای ئادیداس و چەند کۆمپانیایەکی خۆراکیش یارمەتی ئێمە دەدەن تا ئەو یارمەتیانە بگەیهنینە ئاوارەکان."