10 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2020
بەغدا - AA
سەندیکای پزیشکانی عێراق رایگەیاند کە تا ئێستا ٣٢٤ پزیشک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و دووی دیکەیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەندیکای پزیشکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دوایین ئامارەکانی سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تایبەت بە تیمەکانی پزیشکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەی سەندیکای پزیشکانی عێراقدا ئاماژە بەوەدراوە کە ئامارەکە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئامارەکانی سەندیکای پزیشکانی عێراق، تا ئێستا ٣٢٤ پزیشک کە ٢٠٠یان پیاو و ١٢٤یان ئافرەتن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، هەروەها دوو پزیشک بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەندیکای پزیشکانی عێراق لە راگەیەنراوکەیدا باسی لەوەیش کردووە کە زۆرترین ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو تیمەکانی پزیشکی لە بەغدا تۆمارکراون کە ١٧٠ حاڵەتن و دوای ئەوەیش هەریەک لە بەسرە بە تۆمارکردنی ٣٧ حاڵەت و کەربەلا بە تۆمارکردنی ٢٧ حاڵەت دێن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتە روو کە لەو ژمارەیە، ١٢٢یان لەنێو تیمە گەڕۆکەکان و ١١٢ی دیکەیشیان لە تیمە فریاگوزارییەکان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و رەوشی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی سەندیکای پزیشکانی عێراقدا هاتوو "پێشبینی دەکەین لە میانی چەند رۆژی داهاتوودا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، زیاد بکات".
تا ئێستا لە عێراق، ١٤ هەزار و ٢٧١ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون کە لەنێویاندا ٣٩٢یان گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و ٨٣١یش چاكبوونەتەوە.