Nuri Aydın,Muhammed Ali Kamal
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له چین شه‌ش حاڵه‌ت و له كۆریای باشوور ٣٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تۆماركراون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی ته‌ندروستیی نیشتمانیی چین-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، شه‌ش حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه كه سه‌رجه‌میان له ده‌ره‌وه‌ی چین-ه‌وه هاتوون.
ئاماژه به‌وه‌یش كراوه کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هیچ كه‌سێك له چین به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه و كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بووه‌ته، ٨٣ هه‌زار و ٦٠٦ حاڵه‌ت.
به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا، تا ئێستا له‌و وڵاته چوار هه‌زار و ٦٣٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات ٧٨ هه‌زار و ٦٩٣ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه و له‌ئێستاشدا، ٢٨٤ كه‌س له‌ژێر چاودێریی پزیشكییدا له نه‌خۆشخانه‌كانن.
- كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له كۆریای باشوور گه‌یشته ١٣ هه‌زار و ٥٥١
له راگهیهنراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی كۆنترۆڵ و رێگرییكردن له نه‌خۆشییه‌كان له كۆریای باشوور بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٩ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه ٢٨یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتوون، تۆماركراوه.
شه‌ش له‌و ١١ حاڵه‌ته‌ی كه سه‌رچاوه‌كه‌یان كۆریای باشووره له سیئۆلی پایته‌خت و ده‌ورووبه‌ری تۆماركراون كه له مانگی ئایاره‌وه تا ئێستا بووه‌ته ناوه‌ندی په‌تاكه له‌و وڵاته.
كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له كۆریای باشوور بۆ ١٣ هه‌زار و ٥٥١ به‌رزبووه‌ته‌وه و تا ئێستاش ١٢ هه‌زار و ٣٤٨ كه‌س كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ دوایین ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبوون كه تۆماركراون، كۆی گشتیی ئه‌و حاڵهتانەی تووشبوون كه سه‌رچاوه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشووره، بۆ هه‌زار و ٩١٩ حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه.
له كۆریای باشوور له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هیچ كه‌سێك به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه و تا ئێستاش ٢٨٩ كه‌س له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له سیئۆلی پایته‌خت و ده‌ورووبه‌ری حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون له‌نێو كارمه‌ندانی ژماره‌یه‌ك له كڵێساكان، یانه‌كانی شه‌وان و كۆگای كۆمپانیایه‌كی بازرگانی ئۆنڵاین، ببووه هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه په‌تاكه خێرایی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.