Muhammed Ali Kamal
07 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2020
سلێمانی - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ٧١ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ٧١ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکراون.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان سی و ھەشت پیاو و بیست و سێ ئافرەت و چوار منداڵ و چوار کوڕی گەنج و دوو کچی گەنجن، سی و یەك تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.
سهبارهت به شوێنی نیشتهجێبوونی تووشبووهكان له راگهیهنراوهكهدا هاتووه: تووشبوویهك دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرونه، بیست و چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێنن، تووشبوویهكی دیكه دانیشتووی ھەڵەبجەی تازەیه، تووشبوویهكی دیكه دانیشتووی قەزای سەید سادقه، دوو تووشبوو دانیشتووی شاری دھۆكن، تووشبوویهكی دیكه دانیشتووی عەربەته، تووشبوویهكی دیكه دانیشتووی شارەزووره، و چل تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.