Zehra Ulucak
18 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان، چوار مليۆن و ٨٠٠ هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer"، كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بوون گه‌یشتووه‌ته، چوار مليۆن و ٨٠٤ هەزار و ٨٤٦ كه‌س.
له ئه‌مریكا زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه كه یه‌ك ملیۆن و ٥٢٧ هەزار و ٦٦٤ كه‌سە .
دوای ئەمريكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونیان به په‌تاكه تۆماركردووه، به‌م شێوه‌یه‌یه:
''رووسیا ٢٨١ هەزار ٧٥٢ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٧٧ هه‌زار و ٧١٩ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٢٤٣ هه‌زار و ٦٩٥ حاڵه‌ت، بەڕازيل ٢٤١ هەزار و ٨٠ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٢٢٥ هه‌زار و ٤٣٥ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٧٩ هه‌زار و ٥٦٩ حاڵه‌ت و ئه‌ڵمانیا ١٧٦ هه‌زار و ٦٥١ حاڵه‌ت''.
هه‌روه‌ها له توركیا، ١٤٩ هەزار و ٤٣٥ حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا له‌سه‌روو ٥٠ ههزارهوەیه:
''ئێران ١٢٠ هەزار و ١٩٨ حاڵه‌ت، هیندستان ٩٦ هەزار ١٦٩ حاڵه‌ت، پێرو ٩٢ هەزار ٢٧٣ حاڵه‌ت، چین ٨٢ هه‌زار و ٩٥٤ حاڵه‌ت، كەنەدا ٧٧ هەزار و دوو حاڵه‌ت، بەلجيكا ٥٥ هەزار و ٢٨٠ حاڵه‌ت و سعوودیه ٥٤ هه‌زار و ٧٥٢ حاڵه‌ت''.
په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەریهەڵدا به زیاتر له ٢٠٠ وڵات‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ژماره‌ی ئەو كەسانەى بەهۆى تووشبوون به په‌تاكه لە سەرانسەرى جيهان گيانيانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣١٦ هەزار و ٧١١ كەس، هه‌روه‌ها يەك مليۆن و ٨٥٨ هەزار و ٨٠٦ تووشبووى په‌تاكه چاكبوونەتەوە و لەئێستاشدا، دوو مليۆن و ٦٢٩ هەزار و ٣٢٩ نەخۆش چارەسەر وه‌رده‌گرن.