Adam Abu-bashal
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
خەرتوم - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ١٣٢ هه‌زار و ١٠١ كه‌س.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا، هه‌شت هەزار و ٩٥٩ حاڵەتى نوێی تووشبوون بە په‌تاكه تۆمار كراوه و ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ یه‌ك ملیۆن و ١٣٢ هه‌زار و ١٠١ كه‌س.
هاوكات ٢٦٩ تووشبووی دیكه‌ی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢٥ هه‌زار و ٩٤٢ كه‌س.
زۆرترین گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له‌و كیشوه‌ره به گیانله‌ده‌ستدانی ١١ هه‌زار و ٩٨٢ كه‌س له كۆماری باشووری ئه‌فریقا تۆمار كراوه و به گیانله‌ده‌ستدانی پێنج هه‌زار و ١٧٣ كه‌س میسر له ریزی دووه‌مدا دێت و به‌دوا ئه‌ویشدا، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ٣٧٩ كه‌س جه‌زائر دێت.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له كۆماری باشووری ئه‌فریقا گه‌یشتووه‌ته، ٥٨٩ هه‌زار و ٨٨٦ كه‌س له میسریش گه‌یشتووه‌ته، ٩٦ هه‌زار و ٥٩٠ كه‌س و به دوای ئه‌ویشدا به تۆماركردنی ٤٩ هه‌زار و ٤٨٥ حاڵه‌ت نێجیریا دێت له زۆری حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كاندا.
له كاتێكدا ته‌واوی تووشبووانی كۆرۆنا له مۆریشوس چاكبوونه‌ته‌وه؛ له ئێریتێریا و سیشێل تا ئێستا حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها تا ئێستا، ٨٤٩ هه‌زار و ٧٢٣ تووشبووی په‌تاكه له كیشوه‌ره‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.