Adam Abu-bashal
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
خەرتوم - AA
ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ١٩٩ هه‌زار و ٩٦١ كه‌س.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا، حه‌وت هەزار و ٧٩٥ حاڵەتى نوێی تووشبوون بە په‌تاكه تۆمار كراوه و ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ یه‌ك ملیۆن و ١٩٩ هه‌زار و ٩٦١ كه‌س.
هاوكات ٢٢٣ تووشبووی دیكه‌ی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢٨ هه‌زار و ٥١ كه‌س.
زۆرترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له‌و كیشوه‌ره به گیانله‌ده‌ستدانی ١٣ هه‌زار و ١٥٩ كه‌س له كۆماری باشووری ئه‌فریقا تۆمار كراوه و به گیانله‌ده‌ستدانی پێنج هه‌زار و ٢٨٠ كه‌س میسر له ریزی دووه‌مدا دێت و به‌دوا ئه‌ویشدا، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ٤٤٦ كه‌س جه‌زائر دێت.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له كۆماری باشووری ئه‌فریقا گه‌یشتووه‌ته، ٦١١ هه‌زار و ٤٥٠ كه‌س له میسریش گه‌یشتووه‌ته، ٩٧ هه‌زار و ٤٧٨ كه‌س و به دوای ئه‌ویشدا به تۆماركردنی ٥٣ هه‌زار و ٢٥٢ حاڵه‌ت نێجیریا دێت له زۆری حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كاندا.
له كاتێكدا ته‌واوی تووشبووانی كۆرۆنا له مۆریشیوس چاكبوونه‌ته‌وه؛ له ئێریتێریا و سیشێل تا ئێستا حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها تا ئێستا ٩٢٥ هه‌زار و ٢٢٠ تووشبووی په‌تاكه له كیشوه‌ره‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.