Gökhan Kavak
02 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2020
ئابوجا - AA
لە کۆماری ئەفریقای باشوور ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) لە هەڵکشاندان.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە بڵاویکردونەتەوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە ١٤٨ کەسی دیکە زیادی کردوە و گەیشتوەتە هەشت هەزار و ١٥٣ کەس.
هەروەها ١١ هەزار و ١٠٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) تۆمار کراون و ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە ٥٠٣ هەزار و ٢٠٩ کەس.
لە لایەکی دیکەشەوە ٣٤٢ هەزار و ٤٦١ کەس دوای توشبوونیان بە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
تا ئێستاش لەو وڵاتە سێ ملیۆن و هەزار و ٩٨٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) ئەنجامدراون.
کۆماری ئەریقای باشوور لە رووی زۆری ژمارەی توشبووان و حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ریزبەندی یەکەمی کیشوەری ئەفریقادایە.