Gamze Türkoğlu Oğuz,Zehra Ulucak
27 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
لەسەرانسەرى جيهاندا، ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كه له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا، سێ ملیۆن کەسی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووانی ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لەسەرانسەرى جيهان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و سێ هه‌زار و ٣٥٢ كه‌س.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه‌یان تێدا تۆماركراوه، به‌مشێوه‌یه‌یه؛
''ئه‌مریكا ٩٨٧ هه‌زار و ٣٢٢ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٢٢٦ هه‌زار و ٦٢٩ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ١٩٧ هه‌زار و ٦٧٥ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٦٢ هه‌زار و ١٠٠ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٥٧ هه‌زار و ٧٧٠ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ١٥٢ هه‌زار و ٨٤٠ حاڵه‌ت، توركيا ١١٠ هەزار و ١٣٠ حاڵه‌ت، ئێران ٩٠ هەزار و ٤٨٠ حاڵه‌ت، رووسیا ٨٧ هەزار ١٤٧ حاڵه‌ت''.
له ناوخۆی چین كه ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌یه، ٨٢ هه‌زار و ٨٣٠ حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه.
به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕه‌كه، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا، ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه:
''بەڕازيل ٦٣ هەزار و ١٠٠ حاڵه‌ت، كەنەدا ٤٦ هەزار و ٨٩٥ حاڵه‌ت، بەلجيكا ٤٦ هەزار و ١٣٤ حاڵه‌ت، هۆڵەندا ٣٧ هەزار و ٨٤٥ حاڵه‌ت، سويسرا ٢٩ هەزار و ٦١ حاڵه‌ت، هیندستان ٢٧ هەزار ٩٧٧ حاڵه‌ت، پورتوگال ٢٣ هەزار ٨٦٤ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ٢٢ هه‌زار و ٧١٩ حاڵه‌ت، ئیرله‌ندا ١٩ هەزار ٢٦٢ حاڵه‌ت، سوید ١٨ هەزار ٦٤٠ حاڵه‌ت، سعوودیه ١٧ هه‌زار و ٥٢٢ حاڵه‌ت، ئیسرائیل ١٥ هەزار ٤٦٦ حاڵه‌ت، نەمسا ١٥ هەزار ٢٢٥ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ١٤ هه‌زار و ٦٧٧ حاڵه‌ت، سینگاپور ١٤ هه‌زار و ٤٢٣ حاڵه‌ت، ژاپۆن ١٤ هەزار ١٥٣ حاڵه‌ت، چیلی ١٣ هەزار ٣٣١ حاڵه‌ت، پاكستان ١٣ هه‌زار و ٣٢٨ حاڵه‌ت، پۆڵەندا ١١ هه‌زار و ٧٦١ حاڵه‌ت، رۆمانیا ١١ هه‌زار و ٣٦ حاڵه‌ت، كۆرياى باشوور ١٠ هەزار ٧٣٨ حاڵه‌ت، بیلارووسیا ١٠ هەزار ٤٦٣ حاڵه‌ت، ئیمارات ١٠ هەزار ٣٤٩ حاڵه‌ت و قه‌ته‌ر ١٠ هەزار ٢٨٧ حاڵه‌ت''.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
له كاتێكدا ٢٠٧ هه‌زار و ٩٤ كه‌س بەهۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٨٨٢ هه‌زار و ٥٥٢ كه‌س دوای تووشبوونیان چاكبوونه‌ته‌وه، یه‌ك ملیۆن و ٩١٣ هه‌زار و ٧٠٦ كه‌سیش له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.