Abdullah Abdulmanaf Shukur
29 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2020
هەولێر - AA
بە پێی دەرەنجامی نوێ کە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ بڵاویکردووەتەوە، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراون.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ھاتووە، "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبوواندا، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، " تووشبووەکان ھەردووکیان پیاون تەمەن ٥٨ و ٣٥ ساڵ، لە شاری بەغدا گەڕاینەوە، تووشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر".