Dildar Baykan Atalay
02 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2021
واشنتۆن - AA
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا، لە کەسێک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دهستنیشان كرا و دۆخی تەندروستیی نەخۆشەکە جێگیرە.
گەورە راوێژکاری تەندروستیی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و بەڕێوەیەری پەیمانگای نیشتمانیی بۆ نهخۆشییه ههستیاریی گوزاوهكانی ئەمریکا، ئانتۆنی فاوچی، لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی کە لە کۆشکی سپی ئەنجامیدا، ئاماژەی بەوە کرد، یەکەی تەندروستیی گشتی لە کالیفۆرنیا و سان فرانسیسکۆ و ناوەندی ئەمریکی بۆ رێگریی كردن و کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییەکان، کەسێکیان لە کالیفۆرنیا دەستنیشان کردووە کە تووشی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئانتۆنی فاوچی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە تووشبووەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمدا گەشتی بۆ ئەفریقای باشوور ئەنجامداوە و لە ٢٩ی تشرینی دووەم پشکنینەکەی پۆزەتیڤ بووە، و گوتی: "لە ئێستادا نەخۆشەکە لە کەرەنتیندایە و پەیوەندیی بە ھەموو ئەو کەسانەوه کراوە کە بەریەککەوتنی لەگەڵیاندا ھەبووە. نەخۆشەکە تەواوی ڤاکسینەکانی وهرگرتووه و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی باشە".